مەسعود بارزانی هۆشداری ده‌داته‌ نێچیرڤان بارزانی

شەممە, 17 ئازار 2018 14:16

 

ماڵپه‌ڕێكی ناوخۆ بڵاویكردۆته‌وه‌، سەرۆكی پارتی لەشێوازی رێككەوتنی هەولێرو بەغدا رازی نییەو لەمبارەشەوە هۆشداری داوەتە سەرۆكی حكومەتی هه‌رێم، بۆ زیادبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌غدا.

شارپرێس، لەسەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاویكردۆته‌وه‌، مەسعود بارزانی، لەشێوازی رێككەوتنی هەولێرو بەغدا رازی نییە، بەهۆی كەمبوونەوەی دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: مەسعود بارزانی هۆشداری داوە بە نێچیرڤان بارزانی، كە نابێت رێگە بەزیادبوونی دەسەڵاتەكانی عێراق لەهەرێمی كوردستان بدات.

شاینی باسه‌، ئەمە لەكاتێكدایە، به‌رپرسانی هەرێم ‌و عێراق ماوەیەكە لەگفتوگۆدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان‌و بەغداش داوای زیادكردنی دەسەڵاتەكانی فیدراڵی لەچەند دامەزراوەیەكی هەرێم ده‌كات، لەوانە فڕۆكەخانەو دەروازە سنوورییەكان.

 

 

ش.م