كه‌سێك له‌ناو بازاڕی حاجیاوا‌ كوژرا

شەممە, 17 ئازار 2018 14:36

 

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، لەنێو بازاڕای شارۆچکەی حاجیاوا، دەستڕێژی گوللـە له‌ هاوڵاتیه‌ك کرا و بەهۆیەوە گیانی له‌ده‌ستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو، له‌باره‌یه‌وه‌ پۆلیس زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: کاتژمێر 03:30 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ17ی ئازاری2018، لەنێو بازاڕی حاجیاوا، لەبەرامبەر فەرمانگەی کارەبای کۆن، دەستڕێژی گوللـە لە کەسێک کراو بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بەر دەستڕێژییەکە کەوت و برینداربوو.


وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بۆ رووداو وتیشی: تاوەکو ئێستا لەسەر رووداوەکەی ئەمڕۆ کەس دەستگیر نەکراوە و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

 

 

ش.م