لە رانییە بەهۆی كێشەی دوو بنەماڵە چەندین كەس بوونە قوربانی

شەممە, 17 ئازار 2018 17:35

 

 

لە شارەدێی چوارقورنە لە باكووری پارێزگای سلێمانی گرژی دروست دەبێت و لەئەنجامیشدا قوربانی دەكەوێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەشارەدێی چوارقورنەی شاری رانییە بەهۆی كێشەی نێوان دوو بنەماڵە سێ‌ كەس كوژراون و چەند كەسێكی تریش برینداربوونە.

پۆلیس سەرقاڵی كۆنترۆڵ كردنی دۆخەكەیەو قوربانیانیش بۆ نەخۆشخانەكان گواستراونەتەوەو چەند كەسێكیش دەستگیركراون، كە ناسیاوو خزمی یەكترین.

 

ئـ . كـ