به‌غدا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك ده‌گۆڕێت

یەک شەممە, 18 ئازار 2018 12:13

 

له‌ڕێگه‌ی‌ نوسراوێكه‌وه، وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق بڕیاریدا به‌ گۆڕینی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك و كه‌سێكی‌ دیكه‌ له‌شوێنی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوو داندرا.


له‌‌ نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، كه‌ ڕۆژی 13/3/2018 ده‌ركراوه‌، واژووی قاسم ئه‌عره‌جی‌ وه‌زیری ناوخۆی عیراقی له‌سه‌ره‌، بڕیاردراوه‌ به‌دانانی عه‌مید كه‌مال عه‌بدولڕه‌زاق حه‌مزه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌جێگه‌ی‌ عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر.


ده‌قی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق

8754554.jpg