ساڵح موسلیم: كشاینه‌وه‌، سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌ڵكی باكوری سوریایە

یەک شەممە, 18 ئازار 2018 12:17

 

هاوسەرۆكی پێشویی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) ئاشكرای ده‌كات: له‌شه‌ری عفرین كشاونه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش مانای ده‌ستبه‌ردانبوون نیه‌ له‌ به‌رخودان و سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌ڵكی باكوری سوریایه‌ .

ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی پێشویی پارتی یەكێتی دیموكرات (په‌یه‌ده‌) لە تویتێكدا كە لە تۆرۆ كۆمەڵایەتی تویتەر خستۆتیه‌ڕوو نوسیویه‌تی: كشانه‌وه‌مان له‌ شه‌ڕه‌كه‌ مانای دۆڕان نیه‌ ، به‌رده‌وام ده‌بین له‌ به‌رخودان و به‌رگری ده‌كه‌ین له‌دژی جینۆسایدێك كه‌ له‌دژیان پیانی بۆ داڕێژراوه‌ .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌: سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌ڵكی باكوری سوریایە .

م-ع-كانی