ھەفتەی داھاتوو مووچەی مانگی دوو دابەش دەكرێت

پێنج شەممە, 19 نیسان 2018 16:14

د.فازڵ نەبی بریكاری پێشوی وەزارەتی دارایی عیراق ڕاگەیاند، "حكومەتی عێراق بڕیاری خەرجكردنی موچەی دووەمی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانی دەركردوەو لەڕێگەی وەزارەتی دارایی عێراقیشەوە پێمڕاگەیەنراوە سەرەتا ھەفتەی داھاتوو پارەكە دەگاتە ھەولێر".
سەبارەت بەبڕی پارەكەش وتی:"بڕی پارەكە بریتیە لە ٣١٧ ملیارو ٥٤٥ ملیۆن دینارو دەگوزارێتەوە بۆ سەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی ھەرێمی كوردستان كە بۆ موچەی فەرمانبەران تەرخانكراوە".

رۆژی ١٨ی ٣ی ٢٠١٨، حكومەتی عیراق بڕیاری خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانی دەركردو بۆ ڕۆژی دواتر خرایەسەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی ھەرێم.