يوسف محه‌مه‌د داوایی دادگایی 3ملیۆن كورد ده‌كات

شەممە, 21 نیسان 2018 06:20

یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ده‌ركراو له‌ دیبه‌یته‌كدا له‌گه‌ڵ كاندیدانی لیسته‌ جیاوازه‌كان، له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن داوایی دادگایی كردنی سی ملیۆن كورد ده‌كات كه‌ به‌شداری ریفراندۆمیان كردووه‌”.

له‌ دیبه‌یته‌كه‌دا یوسف محه‌مه‌د بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵێن دان به‌خه‌ڵك له‌چوارچێوه‌ی سزدانی 3ملیۆن كورد ده‌ستپێكردوو، رایگه‌یاند” كه‌ ده‌بێت ریفراندۆم چیه‌كان، واتا ئه‌وانه‌ی به‌شداری ریفراندۆم كردووه‌، ده‌نگیان داوه‌، ده‌بێت دادگایی بكرێن”.

چاودێرانی سیاسی ده‌سته‌واژه‌ی ریفراندۆم چیه‌كان، به‌مانایی هه‌موو گه‌لی كوردستان ده‌كات، چونكه‌ ئه‌وانه‌شی به‌شداریان كردووه‌ به‌نه‌خێریش له‌روانگه‌ی یوسف محه‌مه‌د ده‌بێت سزا بدرێن و دادگایی بكرێن”.

به‌كار هێنانی چه‌مكی ریفراندۆمچیه‌كان، له‌زاری كاندیدێكی گۆڕان به‌واتایی ئه‌وه‌ دێت كه‌ لیستی گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مایی سزدانی گه‌لی كوردستان ده‌چێته‌ به‌غدا”.