پێشمه‌رگه‌ له‌م بازگه‌یه‌ جێگیركرا

شەممە, 21 نیسان 2018 14:20

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 21ی نیسانی2018، پۆلیسی ناوخۆی عێراق له‌ بازگه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر كشانه‌وه‌ و هێزێكی پێشمه‌رگه‌ له‌و بازگه‌یه‌ جێگیركران.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ ناو كه‌ركوك رایگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، پۆلیسی ناوخۆی عیراق، له بازگه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر كشانه‌وه و هێزێكی پێشمه‌رگه‌ لهو بازگه‌یه‌ جێگیر كران.


سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ میدیایه‌كی یه‌كێتی وتیشی: هۆكاری جێگیر بوو ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و رێوشوێنه‌ سه‌ربازییانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا گیراونه‌ته‌به‌ر.

 

 

ش.م