ئه‌م به‌شه‌ خۆراكانه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێن

یەک شەممە, 22 نیسان 2018 11:13

 

له‌باره‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ به‌شه‌خۆراكی‌ مانگانه‌ی‌ هاوڵاتیان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای‌ خۆراك له‌سلێمانی‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت: دابه‌شكردنی‌ به‌شه‌ زه‌یتی‌ دوو مانگ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ده‌ستی پێكردووه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ خۆراكی دیكه‌ش بكرێت.


شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای‌ خۆراك له‌سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند: ده‌ستمانكردووه‌ به‌دابه‌شكردنی‌ به‌شه‌ زه‌یتی‌ مانگی‌ یه‌ك و دووی ئه‌مساڵ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.


به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای‌ خۆراك له‌سلێمانی وتیشی: به‌شه‌ شه‌كری مانگی یه‌كمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، به‌ڵام هه‌ركات گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ پێداویستی‌ هاوڵاتیانمان دابین بكات، ئه‌وكاته‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ به‌سه‌ر بریكاره‌كانی خۆراكدا ده‌كه‌ین.


ناوبراو بۆ snn ده‌ڵێت: پێشتر به‌شه‌ برنجی‌ مانگی‌ یه‌كمان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شكرد، ئێستاش به‌شه‌ زه‌یتی‌ دوو مانگی‌ ئه‌مساڵ به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

 

 

ش.م