هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی مانگی دوو دابه‌ش ده‌كرێت

دوو شەممە, 23 نیسان 2018 10:20

به‌پێی زانیاریه‌كانی كوردیو له‌هه‌فته‌ی داهاتودا ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی دووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تاوه‌كوو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی رای نه‌گه‌یاندوه‌ به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌كانی كوردیو كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست كه‌وتون له‌هه‌فته‌ی داهاتودا ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی دووی فه‌رمانبه‌ران.

هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان له‌سه‌ره‌تادا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ موچه‌كانیان پێ ده‌درێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێك دایه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا موچه‌ی خانه‌نشینان  دابه‌ش نه‌كراوه‌.

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی