عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی موچه‌ی پێنج مانگ ده‌دات

سێ شەممە, 24 نیسان 2018 16:45

وه‌زیری ناوخۆی عیراق ڕه‌زامه‌ندیی پیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی موچه‌ی پێنج مانگی چوار فه‌رمانگه‌كه‌ی‌ عیراق له‌هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "وه‌زیری ناوخۆی عیراق ڕه‌زامه‌ندی پیشانداوه‌و به‌ڵێنیداوه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كاربكات تاوه‌كو به‌زوترینكات بڕیاری خه‌رجكردنی بدرێت".

عه‌مید سالار عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی ڕاگه‌یاند، "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری سلێمانی، سه‌ردانی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی عیراقمان كرد".
وتیشی:"له‌و سه‌ردانه‌دا ئاماژه‌مان به‌وه‌كرد، له‌دوای ڕیفراندۆمه‌وه‌ هه‌ر چوار فه‌رمانگه‌ی (پاسپۆرت، ڕه‌گه‌زنامه‌، نیشنگه‌و كارتی زانیاری) له‌هه‌رێم ته‌نها دوو موچه‌یان وه‌رگرتوه‌و پێنج موچه‌یان لای عیراقه‌، داوامان له‌وه‌زیری ناوخۆ كرد ئه‌و پێنج موچه‌یه‌مان بۆ خه‌رجبكرێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆ-ش وتی‌:"وه‌زیری ناوخۆ ڕه‌زامه‌ندی پیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ئه‌و پێنج موچه‌یه‌و به‌ڵێنێیدا له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بیخاته‌ڕوو، بۆئه‌وه‌ی به‌زوترینكات بڕیاری له‌سه‌ربدرێت و به‌ڵێنێنی ئه‌وه‌شیدا كه‌ له‌ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاگادارمان بكاته‌وه‌".

 

 

 

snn