دوو شەپۆلی باران باریین بەڕێوەیە

چوار شەممە, 25 نیسان 2018 06:29

دوو شەپۆلی دیكەی باران بارین روودەكاتە هەرێمی كوردستان و عێراق  بەوپێیەش باران لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەبارێت.

دەستەی كەشناسیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوو شەپۆلی دیكەی باران لە هەریەك لەدەریای سور و دەریای ناوەڕاستەوە بەرەو هەرێمی كوردستان و عێراق دێن و پێدەچێت لەسەر هەرێمی كوردستان تێكەڵ ببن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا جەختیشكراوەتەوە، كە ئەگەر گۆڕانكاری تێدا روونەدات، ئەوا هەورە بروسكە و بارانێكی باش لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمدا دەبارێت.