حەیدەر عەبادی پرۆژەی هەیە، ئەمڕۆلە سلێمانی و سبەی لەهەولێر دەبێت

چوار شەممە, 25 نیسان 2018 11:51

بۆ بانگەشەی لیستەكەی بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێك بگاتە شاری سلێمانی و سبەی پینج شەممەش سەردانی هەولێر بكات و بۆهەرێمی كوردستانیش پرۆژەی پێیە.


سەرچاوەیەك لە نوسینگەی لیستی (ئیئتیلافی نەسڕ)ی سەربە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە سلێمانیڕایگەیاندوە" ئێوارەی ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی لیستەكە سەردانی سلێمانی دەكات پرۆژەی بۆ هەرێمی كوردستان پێیە و لە شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت."


سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە" بڕیارە سبەینێ (پێنجشەممە) شحەیدەر عەبادی لە شاری هەولێر بەشداریی رێوڕەسمی ناساندنی كاندیدەكانی لە پارێزگاكەدا بكات"


لەوبارەیەشەوە كاندیدێكی لیستەكەی لە هەولێر بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندوە، ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی دەگاتە شاری سلێمانی بۆ بەشداریكردن لە ئاهەنگی ناساندنی كاندیدەكانی ئەو پارێزگایە، هەروەها سبەینێش لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا دەبێت لە شاری هەولێر بۆ هەمان مەبەست و ناساندنی كاندیدەكانی پارێزگاكە.


(ئیئتیلافی نەسڕ) بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەیە و ژمارەیان 22 كاندیدە.


أ.س