ڕێكخه‌ری تۆری شه‌مس بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان : " هێز و لایەن هەن كە موڵكی گستی بەكاردەهێنن بۆ ململانێكانیان "

چوار شەممە, 25 نیسان 2018 12:16

رێكخەری تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا كۆمەڵێك گۆڕانكاری روویداوە، لە رووی یاسایی و هونەری و ئاستی كێبڕكێی لایەنەكان، بۆیە ئەگەری ساختەكاری كەمترە.

 هۆگر چەتۆ، رێكخەری تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردن لەمیانی بەشداریكردنی لە به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی خەندان رایگەیاند، "لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا پێشهاتی نوێ هەیە چ لە رووی هەژماری دەنگەكان و زیادكردنی كورسییەك بۆ پێكهاتەی فەیلی، هاوكات جیاكردنەوەی دەنگەكان بە شێوەی ئەلیكترۆنی كە ئەگەری ساختەكاری كەمتر دەكاتەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی پێوەرە نێودەڵەتییەكان سەلامەتی هەڵبژاردن بە چەند پێوەرێك دەپێورێ، ساختەكاری و گۆڕانكاری لە ئیرادەو توانای خەڵك، كە بەداخەوە هێشتاش هێز و لایەن هەن كە موڵكی گستی بەكاردەهێنن بۆ ململانێكانیان، نەبوونی دەرفەتی یەكسان لەنێوان لایەنەكان بۆ گەیشتن بە دەنگدەر، كڕینی دەنگ و رێكاری نایاسایی بۆ كاریگەری خستنەسەر دەنگدەر.


f.q