وەزارەتی دارایی ئاگادارییه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وەزارەت و فەرمانگەکان ده‌كات

چوار شەممە, 25 نیسان 2018 13:41

 

بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پێشینانەی لە ئەستۆیاندایه‌، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەک ئاراستەی گشت وەزارە و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت ده‌كات.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ ئاگادارییه‌كدا، كه‌ واژوی ڕێباز محەمەد حملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە و له‌ به‌رواری 24/4/2018 ده‌رچووه‌، تایبەتە بە یەکلاکردنەوەی ئەو پێشینانەی کە لە ئەستۆ وەزارەت و فەرمانگەکاندایە.

لە ئاگادارییەکەدا وەزارەتی دارایی، وەزارەت و فەرمانگەکان و گشت بەڕێوەبەرایەتییەکان ئاگادار دەکاتەوە، بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پێشینانەی لە ئەستۆیاندایه‌، دواین بەروار بۆ داخستنی ئەژمێری کۆتایی ساڵی2017 دەکاتە 2018/5/31، بۆیە دەبێت پەلە بکرێت لە یەکلاکردنەوەی پێشینەکان و ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە لە کاتی خۆی بێ دواکەوتن.

وەزارەتی دارایی جەختی لەوە کردۆتەوە، لە ئەگەری هەر دواکەتنێک، فه‌رمانگه‌ و بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پەیوەندیدار، بەڕێوەبەری ژمێریاری و ژمێریار بەرپرس دەبێت، ئاماژەش بەوە کراوه‌، کە دەبێت پێش ئەو بەروارە بەدەستیان بگات بۆ جێبەجێکردنی کاری پێویست.

 

 

ش.م