رۆژێكی هەفتەی داهاتوو دەبێتە پشوو

چوار شەممە, 25 نیسان 2018 13:57

 

به‌ پێی ساڵنامه‌ی پشووه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، كه‌ له‌لایه‌ن په‌له‌مانی كوردستان په‌سند كراوه‌، رۆژێكی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.

به‌گوێره‌ی ساڵنامەی پشووەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەهەفتەی داهاتوودا ڕۆژێك دەكرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت.


بەپێی ساڵنامەكە، كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەند كراوە، ڕۆژی 1ی ئایار، كەدەكاتە سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، دەبێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.


شایه‌نی باسه‌، پێشتر وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندبوو، هیچ پشوویەك ناوەندەكانی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ناگرێتەوە، سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ش كه‌ قوتابخانه‌كان تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، په‌روه‌رده‌ له‌و رۆژه‌ تاقیكردنه‌وه‌ دوا ده‌خات بۆ رۆژی دواتر.

 

 

ش.م