عەبادی گەیشتە سلێمانی

چوار شەممە, 25 نیسان 2018 19:54

 

 

بەمەبەستی بانگەشە بۆ لیستەكەی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی لیستی نەسر گەیشتە شاری سلێمانی.

سەردانەكەی بۆ شاری سلێمانی بەمەبەستی بانگەشەكردنە بۆ لیستی نەسرو بڕیاریش وایە سەردانی هەریەكە لەپارێزگاكانی هەولێرو دهۆكیش بكات و بانگەشە بۆ لیستەكەی بكات.

لەمبارەیەوە (ئیبراهیم رەشید) سەرۆكی لیستی نەسر لەپارێزگای سلێمانی رایگەیاند، سەردانەكەی (حەیدەر عەبادی) بۆ شاری سلێمانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەكان، پێشتریش باس لەوەكرابوو، كە عەبادی هیچ دیدارێكی فەرمی ئەنجام نادات.

 

 

ئـ . كـ