هەفتەی داهاتوو خشتەی موچەی مانگی 2 بڵاو دەكرێتەوە

پێنج شەممە, 26 نیسان 2018 06:57

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران لەبەر دەستەو هەفتەی داهاتووش دابەش كردن دەست پێدەكات.

سەرەتای ئەم هەفتەیە حكومەتی عێراق بڕی (317) ملیار دیناری بۆ مووچە رەوانەی هەرێم كردووە، سەرچاوەیەكیش بۆ كوردیو وتی بڕیاری وایە هەفتەی داهاتوو خشتەی موچەی مانگی 2 بڵاو دەكرێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە بۆ كوردیو وتی : موچەی سەرجەم وەزارەتەكان پێش ڕۆژی هەڵبژاردن دابەش دەكرێت.