پێدانی 20 بۆ 40 ملیۆن دینار قه‌رز به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات

پێنج شەممە, 26 نیسان 2018 12:17

 


بانكی ڕافیده‌ین بڕی پاره‌ی قه‌رزه‌كانی و شێوازی سودمه‌ندبونی هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران له‌و قه‌رزانه‌ ئاشكراده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، "ده‌توانن به‌و قه‌رزانه‌ ئۆتۆمبێل بكڕن و له‌ماوه‌ی زیاتر پێنج ساڵیشدا پاره‌كه‌ بگێڕنه‌وه‌".

 

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی بانكی ڕافیده‌ین ئاشكرایكردوه‌، "پێدانی قه‌رز به‌فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستی كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێیه‌، كه‌ نرخه‌كانیان له‌ 20 ملیۆن تاوه‌كو 40 ملیۆن دینار ده‌بێت".


بانكه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ورده‌كاری وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه‌ش، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "ئه‌م قه‌رزه‌ 20 ملیۆن دیناریه‌ ده‌درێت به‌وكه‌سانه‌ی‌، كه‌ كه‌فیلی فه‌رمانبه‌رێكی مه‌ده‌نیان هه‌بێت، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ش بۆ یه‌ك كه‌فیل بڕی پاره‌كه‌ له‌ 20 ملیۆنه‌وه‌ بۆ 25 ملیۆن دینار زیادكراوه‌، له‌ڕێگه‌ی دوو كه‌فیل و تاپۆی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبون یاخود وێنه‌ی تۆماری پارچه‌یه‌ك زه‌وی (سوره‌ت قه‌یدی زه‌وی)، هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن له‌ 25 ملیۆنه‌وه‌ تاوه‌كو 40 ملیۆن وه‌ربگرن".


ئاماژه‌ به‌ماوه‌ی قه‌رزه‌كه‌ش كراوه‌و ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، ده‌بێت له‌ماوه‌ی پێنج ساڵ و سێ مانگ قه‌رزه‌كه‌ بدرێته‌وه‌، له‌ 22ی ئه‌م مانگه‌شه‌وه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌پێدانی قه‌رزه‌كه‌.