سلێمانی...بە ئامادەبونی ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان كەرنەڤاڵی لیستی 175 بەڕێوەچوو

پێنج شەممە, 26 نیسان 2018 15:24

 


  ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری سلێمانی كەرنەڤاڵی لیستی 175 لیستی ئیسلاحخوازان بە ئامادەبونی ژمارەیەك زۆر لە كەسایەتی سیاسی و هاوڵاتیان بەڕێوەچوو.


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 26ی نیسانی 2018 بە ئامادەبونی مامۆستا سەلاحەدین محمد البها‌ءدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و مامۆستای عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو و بزتنەوە و لایەنگران و ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان لە شاری سلێمانی كەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی 175 لیستی ئیسلاحخوازان بەڕێوەچوو.



جێگای ئاماژە بۆكردن هاوڵاتیان و لایەنگرانی لیستی 175 لیستی ئیسلاحخوازان بەشێوەیەكی زۆر فراوان بەشداری كەرناڤاڵەكەیان كرد.

 

 

 

س ب