کەشناسی كاتی كۆتاییهاتنی ئەو شەپۆلە باران بارینەی ئاشكراكرد

شەممە, 28 نیسان 2018 10:50

 

له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران بارین، هه‌رێمی كودستانی گرتۆته‌وه‌، له‌مباره‌ویه‌وه‌ کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، کاتی کۆتاییھاتنی ئەو شەپۆلە بارانبارینە ئاشکرا ده‌كات.


فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: وەک پێشبینی دەکرا، لە ڕۆژی ھەینییەوە شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتەوە.


بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی وتیشی: ئەمڕۆ شه‌ممه‌، ئاسمانی ھەرێمی کوردستان لەنێوان ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت، لەگەڵ بارینی لێزمەباران لە کات و شوێنی جیاجیادا، ره‌نگه‌ ھەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

سه‌باره‌ت به‌ كاتی كۆتایی هاتنی ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانه‌، ناوبراو بۆ باس وتی: پێشبینی ده‌كرێت، ڕۆژی یەکشەممە، ئاسمان نیمچەھەور دەبێت لەگەڵ باران بارینی لەسەرخۆ، ڕۆژی دووشەممەش بە ھەمان شێوە دەبێت، بەڵام ڕۆژی سێشەممە ڕەوشەکە بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێتەوە.

 

ش.م