گەورە زانایەكی كورد كۆچی دوایی كرد، وێنەكەی ببینە ...

چوار شەممە, 02 ئایار 2018 17:00

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە مامۆستا سەید بەهائەددین ئەحمەدی (مامۆستای ئارەندان)، گەورە زانای ئایینی و عارف و خواناسی گەورەی كورد كۆچی دوایی كرد.

مامۆستا سەید بەهائەددین ئەحمەدی ناسراو بە مامۆستا (سەید بەهائەدینی ئارەندان) بە هۆی پیری و نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كرد.

مامۆستا (سەید بەهائەددین) بۆ چارەسەری پزیشكی چەند ڕۆژێكە لە نەخۆشخانەیەكی تاران دا خەوێندراوە.

ئەم گەورە زانایە ماوەی (70) ساڵە لە حوجرەی گوندی ئارەندانی سەر بە شاری سنە خەریكی وانە وتنەوە بە فەقێ و مامۆستایانی كوردستانەو خزمەت بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و مەزهەبی ئیمامی شافیعی دەكات.

مامۆستا (سەید بەهائەددین ئەحمەدی) تا ئێستا سەدان مامۆستای لە كوردستاندا ڕاهێناوە كە ئەوانیش لە مزگەوت و زانكۆكاندا وانە دەڵێنەوە.

خەڵكی شاری سنەو گوندەكانی دەوروبەری بۆ پێشوازی لە تەرمی مامۆستا (سەید بەهائەددین) چاوەڕوانی گەیشتنەوەی تەرمی ناوبراو دەكەن لەسەر ڕێگەی سنە بۆ تاران وەستاون.

 

 

ئـ . كـ

 

 

 

ماموستا سید بهاالدین احمدی