ئامارە سەرەتاییەكانی دەنگدانی تایبەت ئاشكرا كرا

هەینی, 11 ئایار 2018 06:02

 

 

ئامارە سەرەتاییەكانی رێژەی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاكانی هەرێم ئاشكرا كراو لەسەرانسەری عێراقیشدا گەیشتۆتە (%78) رێكخەری بنكەیەكی هەڵبژاردنیش لەسلێمانی رایدەگەیەنێت: پرۆسەكە سەركەوتوو بووەو هیچ سەرپێچییەك تۆمار نەكراوە.

بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكانی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كە لەلایەن كۆمسیۆنەوە بڵاوكراوەتەوە، رێژەی دەنگدان لە پارێزگاكانی هەرێم بەم شێوەیە بووە:

سلێمانی (%69)
هەولێر (%84)
كەركوك (%66)
دهۆك (%80)
خانەقین (%73)

ئێس ئێن ئێن بڵاویكردۆتەوە، هەر بەگوێرەی ئامارەكان، رێژەی دەنگدانی تایبەت لەسەرانسەری عێراقدا (%78) بووە.

لەلایەكی ترەوە، (نەژاد كەمال) رێكخەری بنكەی هەڵبژاردنی شەهید غەفور لە سلێمانی، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندووە، لەكۆی (2150) دەنگدەر كە مافی دەنگدانیان لەو بنكەیە هەبووە، (1927) كەس دەنگی داوە.

رێكخەری بنكەكە، ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆسەكە بە سەركەوتوویی بەڕێوەچووەو هیچ سەرپێچییەكیش رووینەداوە، وتیشی: هیچ سكاڵایەك تۆمار نەكراوە، هیچ چاودێرێكیش سكاڵای لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەكە نەبووە.

 

 

 

ئـ . كـ