ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان :به‌هۆی ئامێری ئه‌لكترۆنی له‌یه‌ك سندوق (220)ده‌نگمان دزراوه‌

یەک شەممە, 13 ئایار 2018 12:42

 

ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ بازنه‌ی دهۆك ( جه‌مال كۆچه‌ر ) ئاشكرای ده‌كات له‌یه‌ك سندوق و  به‌هۆی ئامێری ده‌نده‌گدان نزیكه‌ی (220) ده‌نگیان دزراوه‌، داوا له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ( حه‌یده‌ر العبادی ) ده‌كات بریارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدات و كۆایی به‌م دۆنگۆیه‌ی هه‌ڵبژاردن بهێنێت له‌ هه‌رێمی كوردستان درووست بووه‌ .

 (كۆچه‌ر ) له‌ لێدوانێكیدا بۆسۆمه‌ریه‌ نیوز ده‌ڵێت : پێویسته‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ هه‌رێمی كوردستان دووباره‌ بكرێته‌وه‌ ،ئه‌گه‌ر هاتوو دووباره‌ نه‌بویه‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێت ئه‌م جاره‌ به‌ده‌ست فه‌رزی ده‌نگه‌كان بكرێته‌وه‌، ئێستا سه‌رپێچیه‌كی روون هه‌یه‌ له‌ژماردنی ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م بابه‌ته‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا گه‌ل دان به‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دانانێت نه‌ك ته‌نیا سیاسیه‌كان .

جه‌مال كۆچه‌ر زیاتر ده‌ڵێت : ئه‌نجامی هه‌ڵبژارده‌كان كاره‌سات بار بووه‌ ، كاتێك سندوقێك ده‌كرێته‌وه‌ به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆن ته‌نیا (19)ده‌نگ بۆئێمه‌ ئه‌ژمار كراوه‌ ،به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌ژمار كراوه‌ ده‌ركه‌تووه‌ (239)ده‌نگمان هێناوه‌  نه‌ك (19) ده‌نگ .

 جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو ده‌نگی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا بوو ، هه‌ریه‌ك له‌یه‌كگرتوو و گۆران و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی دیموكراسی وداد په‌روه‌ری ناره‌زایان ده‌ربری و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ره‌ت كرده‌وه‌ .

 ن.ش