سێ لێژنه‌ له‌ به‌غداوه‌ پێكهاتوون بۆ به‌دواداچوون له‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم

یەک شەممە, 13 ئایار 2018 12:46

وه‌زیرێکی کوردی کابینه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ سێ لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ سکاڵاکانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.
به‌ پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ده‌رباز محه‌ممه‌د وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و سێ لێژنه‌یه‌ سه‌ردانی هه‌ر سێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.
ڕاشیگه‌یاندووه‌ که‌ ئامانجی سه‌ردانی لێژنه‌کان، پێداچوونه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ سکاڵاکانی تایبه‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌ هه‌رێمی کوردستان.


f.q