نهێنی زیادبونی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك ئاشكرا بوو

یەک شەممە, 13 ئایار 2018 13:26

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌به‌رایه‌كانی  هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرا بوو ،یه‌كێتی نیشمانی كوردستان له‌شاری كه‌ركوك ده‌نگێكیكی زۆری  به‌ده‌ست هێنا ، سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ر پێكراو ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه‌ نهێنی ئه‌م زیادبونه‌ی ده‌نگه‌كانی  یه‌كێتی  ئاشكرا ده‌كات .

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ ماڵپه‌ری (به‌غداد الیوم ) راگه‌یاند شه‌وی رابردوو له‌شاری سلێمانی هێزه‌كانی لاهور شێخ جه‌نگی به‌شێوه‌یه‌كی چر له‌شه‌قامه‌كان ته‌قه‌یان كردوه‌ ،به‌مه‌به‌ستی ده‌ربرینی خۆشی و شادی به‌بۆنه‌ی زیادبونی ده‌نگه‌كانیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆتۆمه‌تی  ئه‌و خیانه‌ته‌ی ده‌درێته‌ پاڵیان  .

 هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی یه‌كێتی له‌شاری كه‌ركوك به‌ده‌ستی هێناوه‌ به‌شێك بووه‌ له‌ رێكه‌وتنی سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری لاهور تاله‌بانی ، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی ، له‌ (16) ئۆكتۆبه‌ری رابردوو ئه‌نجامیاندا و هێزێكی عێراقی هاتنه‌ نێو شاری كه‌ركوك.

ن.ش