بۆبه‌رژه‌وه‌ندی نه‌خۆش ته‌ندروستی بریارێك ده‌رده‌كات

چوار شەممە, 16 ئایار 2018 13:35

 

له‌ راگه‌یاندراوێكيدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، فۆڕمێکی ستاندەردو تازەو کتێبێك کە گشت ماکەکانی نەشتەرگەريیە جۆراو جۆرەکانی لەخۆ گرتووە ئامادە کراوە بۆ کارپێکردن پێش ئەنجامدانی ھەر نەشتەرگەريیەك.

فۆرمی رەزامەندی سڕکردن و نەشتەگەری ، بەشێوەیەکی نوێ و ستاندەرد جێبەجێدەکرێت ،دوای ماوەیەکی درێژ لە کارکردنی بەردەوام بۆ پێداچونەوەو ڕێخستنەوەی فۆرمی ڕەزامەندی سڕکردن و نەشتەرگەری لە ھەرێمی کوردستان لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆرو شارەزا لەم بوارە بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونی ووڵاتانی تر ،فۆڕمێکی ستاندەردو تازەو کتێبێك کە گشت ماکەکانی نەشتەرگەریيە جۆراو جۆرەکانی لەخۆ گرتووە ئامادەکراوە بۆ کارپێکردن پێش ئەنجامدانی ھەر نەشتەرگەریەک ، پێویستە لەلایەن پزیشك و کارمەندانی پەیوەندار زانیاری تەواو بدرێت بە نەخۆش دەربارەی نەشتەرگەریەکەو ماکەکان و دەرئەنجام و ئەگەرەکانی نەشتەرگەری و سڕکردن.

بۆ ئاشنابوونی نەخۆش بە ئەنجام و ئەگەرەکان و ماکە چاوەڕوانکراوەکان و واژووکردن و ڕازی بوونی پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەریيەکە.

پێوویستە سەرجەم پزیشکان و نەخۆشخانە گشتی و تایبەتيیەکان پابەندی کارکردنن بن بەو فۆرمە تازەیە ، ھاوکات دادگاکانیش لە فۆرمە تازەکە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ پشت بەستن و کارکردن بەفۆڕمە تازەکە. 

لە فۆرمەکەدا ھاتووە کە نەخۆش جگە لە حاڵەتەکانی کتوپڕ لە نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن ، پێویستە تەواوی زانیاری پێبدرێت لەسەر نەشتەرگەریيەکەی و ماکەکانی و واژووی ڕەزامەندی وەردەگیرێت پێش ھەر نەشتەرگەریيەك.

راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 

16/5/2018

 

 

ن.ش