نێچیرڤان بارزانی: دابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت و هیچ كێشەیەك دروست نەبووە

چوار شەممە, 16 ئایار 2018 13:48

كوردیوـ هەولێر


سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت هیچ كێشەیەك بۆدابەشكردنی موچە دروست نەبووە و هەركاتێكیش كێشە دروست ببێت ئێمە خۆمان هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە.


نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" موچە وەك خۆی دێت و كێشە دروست نەبووە ودابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت"


وتیشی لەبارەی ئەو دنگۆیانەوە كە دەوترێت دابەشكردنی موچە كێشەی تێ دەكەوێت سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانوتیشی " پێویست ناكات لەوبارەیەوە دڵە راوكێ دروست بكرێت و هەركاتێكیش كێشە دروست ببێت ئێمە خۆمان موچە خۆران ئاگادار دەكەینەوە."


أ.س