سەعید كاكەیی:تائێستا كۆمسیۆن وەڵامی داواكەكەی شەش لایەنەكەی هەرێمی كوردستانی نەداوەتەوە

چوار شەممە, 16 ئایار 2018 13:51

ئەندامێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت شەش لایەنی هەرێمی كوردستان داوایان لە كۆمسیۆن كردوە كە دەنگەكان بەدەست ئەژمێربكرێنەوە بەڵام كۆمسیۆن تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی لەوبارەیەوە نەناوە بەداخەوە رەتی كردوەتەوە.

سەعید كاكەیی ئەندامی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمرۆ لە شاری بەغداد لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا لەبارەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند" كۆمسیۆن ناهێڵێت مافی هیچ دەنگدەرێك بفەوتێت"


وتیشی سكاڵا هەبووە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردانەكان لە بەغداو هەریمی كوردستان و شەلایەنە لەهەریمی كوردستان سكاڵایان تۆماركردوە و داوایان لە كۆمسیۆن كردوە كە دەنگەكان بەدەست ئەژمێربكرێنەوە بەڵام كۆمسیۆن تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی لەوبارەیەوە نەناوە بەداخەوە رەتی كردوەتەوە"


جێگەیئاماژەیە هەرئەمرۆ كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بە ئەوە كرد، لایەنێكی سیاسی سەعید كاكەیی ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقی ناچاركردووە دەست لەكاربكێشێتەوە و لە ڕاگەیاندنەكانیشەوە دەرنەكەوێت و هەرەشەی كوشتنی لیكردوە وسەلامەتی گیانی سەعید كاكەیی و خێزانەكەی لە ئەستۆی ئەو لایەنە سیاسییەیە كە هەڕەشەی لێ كردووە.


أ.س