به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌كه‌ركوك ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

چوار شەممە, 16 ئایار 2018 13:52

 

 دوای روداوه‌كانی(16) ئكتۆبه‌ری رابردوو حوكمه‌تی هه‌ریضمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی زۆری له‌ كێڵگه‌ نه‌وته‌یه‌كان له‌ ده‌ستدا به‌تایبه‌ت هه‌ردوو كێڵگه‌ی هاڤانا و بای حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و  وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاشكرای ده‌كات هه‌ردوو كێڵگهكه‌‌ ئاماده‌ن ،به‌ڵام نه‌خراونه‌ته‌وه‌ كار .

 ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی  پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند :به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ هه‌ردوو كێڵگه‌ی هاڤاناو بای حه‌سه‌ن ده‌ستیپێنه‌كردۆته‌وه‌  و تا ئێستاش له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی  عێراق ماوه‌نه‌ته‌وه‌ .

 عه‌سه‌كه‌ری له‌و لێدوانه‌ی بۆ  SNN زیاتری خستۆته‌ ڕوو به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ هه‌ردوو كێڵگه‌كه‌ نزیكه‌ی (125بۆ250)به‌رمیل نه‌وت بووه‌ له‌ رۆژێكدا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای كار كێڵگه‌كانی جێهێشت تا ئێستا نه‌خراونه‌ته‌وه‌ كار.

بەگوێرەی زانیارییەكانی سه‌رچاوه‌ی ناوبراو ، كێڵگەكانی هاڤاناو بای حەسەن ئامادەن بۆ بەرهەمێنانی نەوت‌ و بەمنزیكانەش دەست بەهەناردەی نەوت لەو كێڵگانە دەكرێت، لەئێستاشدا لەكێڵگەی نەوتی هاڤانا ژمارەیەك لەبیرە نەوتەكان خراونەتەوەكار و بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەكان نەوت بەرهەم دەهێنن.

 ن.ش