هەرێم رووبەڕووی شەپۆلێكی دیکەی باران و هەورە بروسكە دەبێتەوە 

شەممە, 19 ئایار 2018 05:44
 
لەم هەفتەیه‌"ئاسمانی عیراق دەبێتە هەورو باران و هەورە بروسكە و تەواوی عیراق و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، ئەوەش بە گوێرەی راگەیەندراوێکی كەشناسی عیراق".
 
 

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئه‌مرۆ شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاستی وڵات و هەرێمی كوردستاندا ئاسمان ساماڵ دەبێت و دواتر دەگۆڕدرێت بۆ هەور.

 

هەروەک ئاماژەشی بەوە داوە، کە ڕۆژی یەكشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و دواتر دەگۆڕدرێت بۆ نیمچە هەورو پاشان لەشەودا دەبێتە هەوری تەواو.

 

ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە رۆژی دووشەممە ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو و لەچەند ناوچەیەكیش باران دەبارێت و هەندێك كات-یش هەورە بروسكەی لەگەڵدا دەبێت.

 

كەشناسی عیراق هەروەها رایگەیاندووە كە رۆژی سێشەممە لە تەواوی عیراق و هەرێمدا ئاسمان هەورو باراناوی دەبێت و هەندێك كات هەورە بروسكەی لەگەڵ دەبێت.