بڕیاری هەموارکردنی پاشەكەوتی مووچە لە وەقائیعی كوردستان بڵاودەکرێتەوە

شەممە, 19 ئایار 2018 05:47

 

بڕیاری هەموارکردنی پاشەكەوتی مووچە، كە لە ٢٠١٨/٣/٢٨ دەرچوو لە وەقائیعی كوردستان بڵاوكرایەوەو یاساناسێكیش دەڵێت: "بەوە دانەوەو گەڕاندنەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكان بۆ فەرمانبەران زامن دەبێت".

عەبدولقادر ساڵح، یاساناس لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك لە روونكردنەوەیەكیدا ئاماژەی بەوە كردووە، بڕگەی دووەمی بڕیارەكە دانپێدانانێكی ئاشكراو راشكاوانەیە بەو شایستە داراییانەی فەرمانبەران و مووچەخۆران، كە لەسەر حكومەتەو پێویستە پابەندبێت بە گێڕانەوەی بۆ مووچەخۆران و فەرمانبەران.

 

هەروەها دەڵێت: "حكومەتی هەرێم بڕیاری ژمارە (64) لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاونەكردەوە، بەڵام بڕیاری هەمواركردنەوەكەی بڵاوكردۆتەوە كە ئەمەش جۆرێك لە دڵنیایی دەربارەی ئاسەوارەكانی بڕیارەكە دەداتە فەرمانبەران و پابەندییەك دەخاتە سەرشانی حكومەتەكانی دواتریش كە پێویستە پێوەی پابەندبن بە تایبەتی لەرووی سڕینەوەی ئاسەواری بڕیارەكەو گەڕانەوەی مووچە پاشەكەوت كراوەكانەوە".