د.عومەر محەمەد: كۆبونەوەكەی مەكگۆرك قورسای لایەنەكان پیشان دەدات

چوار شەممە, 23 ئایار 2018 07:19

 

بەرپرسی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە كۆبونەوەكەی دوێنێی چوار حیزبەكە لەگەڵ نێردەی سەرۆكی ئەمریكا، بەڵێن درا بەدواداچونی جدی بۆ سكاڵاكانی هەڵبژاردنەكەی عێراق بكرێت.

 

د.عومەر محەمەد بەرپرسی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە سلێمانی، ڕایگەیاند: هاتنی برێت مەكگۆرك نێردەی سەرۆكی ئەمریكا و كۆبونەوەی لەگەڵ چوار حیزبە ناڕازییەكە گرنگی و قورسایی چوار لایەنەكە پیشان دەدات و باس لە پرۆسەی دیموكراسی لەعێراق كرا كە ئێستا بەشێوازێكی دیكە خەریكە دیكتاتۆریەت دروست دەبێتەوە.

 

هەروەها ووتیشی: بە نێردەی سەرۆكی ئەمریكامان ڕاگەیاند كە هاوڵاتیان گۆڕانكاریان دەوێت و بۆ ئەو مەبەستەش ڕوو لە سندوقەكانی دەنگدان دەكەن، كاتێك ساختەكاری دەكرێت و ئەو ڕێگایە دادەخرێت ئەوا هاوڵاتیان ڕێگای دیكەی دەگرنەبەر .

 

 

س ب