لەسەر وێنەی پۆلیسێك، قایمقامیەتی هەولێر روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

چوار شەممە, 23 ئایار 2018 08:00

 

 

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕوونكردنەوەیەك دەردەكات سەبارەت بلاوبوونەوەی وێنەی پۆلیسێك لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان گوایە ئەم پۆلیسە هی شاری هەولێرە لەناو بازاڕی (شێخەلڵا) هەڵدەستێ بە بردنی تەرازوی كاسبكارێك.

راگەیاندنی قایمقامیەتی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، لەبارەی ئەم وێنەیەی گوایە هەڵمەتی لادانی زێدەڕۆییە لەشاری هەولێر دوورە لەڕاستی لەبەر ئەوەی كارمەندانی بەشی پۆلیسی شارەوانی هەولێر جل و بەرگی سەربازیان تایبەتە وەك لەوێنەكەدا هاتووە.

بۆیە ئاگاداری گشت لایەك دەكەینەوە ئەم وێنەیە دوورو نزیك هیچ پەیوەندییەكی بەشاری هەولێر نیە، بەڵكو شارێكی تری كوردستانە، بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتر قایمقامیەتی هەولێر بەهەماهەنگی شارەوانی یەك بازاڕی (شێخەلڵا) و سەرجەم كاسبكاران بەشێوەیەكی ئەندازەیی شوێنیان بۆدابین كراوە، بەشێوەی دانانی مێز لەناو بازاڕی هەولێر بەڕێك و پێكی بۆ سەرجەم كاسبكاران.

جێگەی باسكردنە لەدوێنێوە پەیجەكان وێنەی پۆلیسێكیان بڵاوكردۆتەوە، كە تێیدا دەركەوتووە پۆلیسەكە تەرازووی كاسبكارێكی عەرەبانچی فڕێدەدات و دەیبات و كاسبكارەكەش تووشی شۆك بووە.

 

 

ئـ . كـ