وه‌زاره‌تی دارایی یه‌كه‌م خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی سێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

چوار شەممە, 23 ئایار 2018 10:54

 

 

بەرپرسێكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای دەكات، لە هەفتەی یەكەمی مانگی داهاتوو مووچەی مانگی ئادار دەست پێ دەكات.

 

مۆفەق عەبدوڵا، راوێژكاری دارایی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێم له‌ لێدوانێكدا به‌ باسنیوزی راگەیاند، لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە زانیاریمان پێدراوە بڕیارە لە 5 -6، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار بكرێت.


راوێژكاری دارایی وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستە روو، کە وەزارەتی دارایی لە هەمان وادەی مانگی رابردوودا مووچەی كارمەندان و پزیشكانی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكات.


له‌وباره‌شه‌وه‌ سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، "لە هەفتەی یەكەمی مانگی داهاتوو خشتەیەكی تازەی مووچە بڵاودەكرێتەوە".وتیشی: هەموو هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی پێش جەژن مووچەی زۆربەی وەزارەتەكان بدرێت.


بە پێی زانیاریەكان وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی خەرجكردنی 317 ملیار و 545 ملیۆن دیناری داوە، كە تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆ مووچەی مانگی ئادار، ئەگەر هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغدا ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی هەولێر بکات.