بۆلێكۆلینه‌وه‌ له‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ، لیژنه‌یه‌ك پێك هێندرا

چوار شەممە, 23 ئایار 2018 13:41

 

بۆلێكۆڵینه‌وه‌ له‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لیژنه‌یه‌كی پێك هێنا، په‌رله‌مانتارێكی كورد سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات .

  به‌ نوسراوێكی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لیژنه‌یه‌كی پێك هێناوه‌ بۆئه‌وه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ له‌كاره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن بكات، دوای ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌م ده‌سته‌یه‌ كرا، نوسراوه‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ده‌ست پاكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاراسته‌ی كۆمسیۆن كراوه‌ و له‌شه‌ش ئه‌ندام پێك هاتوه‌، سێ ئه‌ندام له‌م لیژنه‌یه‌ ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بریتین له‌ لیژنه‌ی ده‌ست پاكی و لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران .

 ن.ش