گەرمیان... نرخی دروێنەی گەنم و جۆ‌ دیاریكرا

پێنج شەممە, 24 ئایار 2018 09:29

 

قائیمقامیەتی كەلار ڕایدەگەیەنێت: نرخی دروێنەی گەنم و جۆ بۆ ئەمساڵ بڕی 30 هەزار دینار دەبێت بۆ هەر كاتژمێرێك و هەركەسێك پابەند نەبێت سزا دەدرێت.

 

قائیمقامیەتی كەلار لەسەر دیاریكردنی نرخی كرێی دروێنەی گەنم و جۆ ڕایگەیاند: نرخی دروێنە بە دەڕاسە بۆ ئەمساڵ دیاریكراوە و بۆ هەر كاتژمێرێك ٣٠ هەزار دینارە.



هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: لە بڕیارەكەدا ڕەچاوی نرخی سووتەمەنی و بارودۆخی جوتیاران كراوە و هەركەسێك لەو نرخە زیاتر لە جوتیار وەربگرێت، ڕووبەڕووی سزای دەكەنەوە.

 

جێگای ئاماژە بۆكردنە ساڵانە ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ هاتنی وەرزی دروێنەی گەنم و جۆ نرخی دروێنەی گەنم و جۆ دیاری دەكات.

 

 

 

 

 

س ب