دەروازەیەكی دیكەی سنوری لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئێراندا كرایەوە

پێنج شەممە, 24 ئایار 2018 10:36

 

دوای ئەوەی بۆماوەی چەند مانێگێك لە داخستنی بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە مەرزی پشتەی سەر بە ناحیەی بەمۆ لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا كرایەوە.


عادل مەلا ساڵح بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ لەلێدوانیكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاندوە" بەفەرمانی حكومەتی عێراق و بە هەوڵی بەرپرسانی پارێزگای هەڵەبجەو سلێمانی كاتژمێر ٨:٣٠ خولەكی بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 24/5/2018 مەرزی پشتە بەڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا كرایەوە ".


لەكۆتاییەكانی ساڵی رابردوودا مەرزی پشتە بەفرەمانی حكومەتی ناوەندی دارخراو دواتریش لە ڕۆژی ١ ی شوباتی ئەمساڵ لیژنەیەكی حكومەتی عێراقی سەردانی مەرزەكەی كرد و ڕۆژی ١٧ی ئایاریش بڕیاركردنەوەی مەرزەكەیان دەركرد.

جێگەی ئاماژەیە بەهۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە لە25ی ئەیولی ساڵی رابردودا حكومەتی عێراق بڕیاری داخستنی سەرجەم دەروازە سنورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێرانی دەركرد و یەكێك لەو دەروازانەش دەروازەی پشتە بوو لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە.

أ.س