" پارتی سێ کورسی لەدەستدەدات له‌م شاره‌"

شەممە, 09 حوزەیران 2018 05:57

بەرپرسێکی یەکێتی ئاشکرای دەکات کە ئەگەر هەر سێ جۆرە دەنگدانەکەی موسڵ هەڵوەشێتەوە پارتی لەو پارێزگایە سێ کورسی لە دەستدەدات.

عەبدوڵڵا گۆران بەرپرسی هەڵبژاردن لە مەڵبەندی موسڵی یەكێتی، بە snn راگەیاند " ئەگەر تەواوی سێ جۆرە دەنگدانەكەی ئاوارەكانی موسڵ لەپارێزگای دهۆك هەڵبوەشێتەوە، ئەوە پارتی دیموكراتی كوردستان كە شەش كورسی لەو پارێزگایە بەدەستهێناوە، بۆ سێ كورسی كەمدەبێتەوە".

بەرپرسی هەڵبژاردن لە مەڵبەندی موسڵی یەكێتی وتیشی:"ئاوارەكانی موسڵ لەپارێزگای دهۆك بەسێ جۆر دەنگدان بەشداریان لەهەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عیراق كرد لەوانە: دەنگدانی ئاوارەكان لەناو كەمپەكانی پارێزگای دهۆك(مەرجدار) كە ژمارەیان 88 هەزار دەنگدەر بوو، دەنگدانی لەڕێگای كارتی نوێی دەنگدانەوە (بایۆمەتری) كە ژمارەیان 111 هەزار دەنگدەرە، جۆری سێیەمیش كە بەجوڵەی دانیشتووان ناودەبرێت ژمارەیان 49 هەزار بووە".

بەوتەی بەرپرسەكەی یەكێتی لە موسڵ، تائێستا بەڕوونی نازانرێت كە بەپێی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، كام جۆر لەدەنگی ئاوارەكان هەڵدەوەشێتەوە.