دایكی بكوژی كچه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه ‌باس له‌تاوانی كوره‌كه‌ی ده‌كات

شەممە, 09 حوزەیران 2018 13:27

 

دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌كی شاری دهۆك تۆمه‌ت بار كرا به‌كوشتنی سۆزانای ته‌مه‌ن (14) ساڵ، خانه‌واده‌ی بكوژه‌كه‌ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی كچه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ده‌كه‌ن و دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌ هیچ زانیاریه‌كان نه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌م روداوه‌ .

 له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی (دایكی عه‌لی) له‌ كه‌ناڵی (دۆتسه‌ فیله‌ )ئه‌ڵمانی به‌زمانی عه‌به‌ربی په‌خشه‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات  و ده‌ڵێت : كاتێك وێنه‌ی كوره‌كه‌م ببینی له‌ رێگه‌ی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئه‌و كات كوره‌كه‌م نوستبوو و هه‌ڵمساند و پرسیاری ئه‌وه‌م لێكرد ئه‌وه‌ چی رویداوه‌، له‌وه‌ڵامدا كوره‌كه‌م پێی ڕاگه‌یاندم  پیاوێكی توركیم له‌گه‌ڵ بووه‌  له‌كاتی روداوه‌كه‌ ، دواتر هیچ شتێكم بیر نایه‌ت .

(دایكی عه‌لی) : داوای لێبوردن له‌ گه‌لی ئه‌ڵمانیا و خانه‌واده‌ی سۆزانا ده‌كات و ئاشكرای ده‌كات دڵی له‌گه‌ڵ دڵی ئه‌وانه‌ و هیوا داره‌ له‌كوردستان سزای كوره‌كه‌ی بدرێت نه‌ك له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا .

له‌كۆتایدا دایكی بكوژه‌كه‌ ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات : كوره‌كه‌ی سه‌رخۆش بووه‌ و له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كی توركی ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌نجام دراوه‌ پێویسته‌ سزای هاولاتیه‌ توركیه‌ بدرێت نه‌ك ته‌نیا سزای كوره‌كه‌ی ئه‌و بدرێت .

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ به‌رێوبه‌ری پۆلیسی شاری دهۆك لیوا تارق شه‌وی رابردوو ئاشكرای كرد كه‌سێكیان ده‌ست گیر كردوه‌ تۆمه‌ت باره‌ به‌كوشتنی سۆزانه‌ی ته‌مه‌ن (14) ساڵ له‌شاری (فیسبادن)ئه‌ڵمانیا .

 ن.ش