توركیا : ئێران پشتیوانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر هەرێمی كوردستان كردووە

سێ شەممە, 12 حوزەیران 2018 17:39

 

 

 

وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، ئێران پشتیوانی خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنی نێو خاكی هەرێمی كوردستان دەربڕیوە.

(نورەددین جانیكلی) وەزیری بەرگری توركیا بۆ رۆیتەرز رایگەیاند، وێڕای ئەوەی وڵاتەكەی لەنێو خاكی هەرێمی كوردستان ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە لەدژی گەریلاكانی پەكەكە، بەڵام ئێرانیش پشتیوانی خۆی بۆ ئەو مەبەستە نیشانداوە.

ناوبراو جەختی لەوەشكردۆتەوە، كە ئامادەبوونی سەربازی وڵاتەكەی لە باكووری عێراق تا شكست هێنانی تێكرای گەریلاكانی پەكەكە درێژەی دەبێت.

شایانی باسە، توركیا باس لەوەدەكات كە لە ئۆپەراسیۆنەكانی لە نێو خاكی هەرێمی كوردستان هێزەكانی سەر بە پەكەكەی كردۆتە ئامانج.

 

 

ئـ . كـ