له‌باره‌ی موچه‌ی مانگانه‌، وه‌زیری دارایی داوایه‌ك ئاراسته‌ ده‌كات

چوار شەممە, 13 حوزەیران 2018 11:34

 

له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه‌ واژووی وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره‌ ،ئاگاداری سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان ده‌كرێته‌وه‌ پابه‌ندی ناردنی لیستی موچه‌ بن له‌كاتی خۆیدا، بۆئه‌وه‌ی مانگانه‌ موچه‌كان دوا نه‌كه‌وێت .


بەپێی گشتاندنەکەی وەزارەتی دارایی  ژماره‌ (9/4/5850) به‌رواری (6/6/2018)كه‌ واژووی  وه‌زیری دارایی (رێباز حه‌لان ) ی له‌سه‌ره‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتووه‌  وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی  هه‌رێمی كوردستان  ئاگاداریه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان ده‌كات و داوا ده‌كات  پابه‌ندی بردنی لیستی موچه‌ بن بۆگه‌نجینه‌كان له‌كاتی خۆیدا، به‌مه‌به‌ستی وردبینی كردنی و له‌ پێناو دوا نه‌كه‌وتنی دابه‌ش كردنی موچه‌ی مانگان .

 ن.ش