به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك (27) كه‌س كوژران

چوار شەممە, 13 حوزەیران 2018 12:24

 بەهۆى تەقینەوەیه‌ك له‌ سێ خانووى بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەیەکى کۆنى موسڵ(٢٧) کەس ده‌كوژرێن و   لەناویاندا ژن و منداڵ هەیە.

(ئەحمەد عوبەیدى) وتەبێژى پۆلیسى پارێزگاى موسڵ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژناه‌وانیدا ڕاگەیاند: تەقینەوەکە لە ناوچەى شەهوان ڕوویداوە و خاوەنى ئەو خانووانە دواى ئاوارەبوونیان گەڕاونەتەوە ناویان، به‌م هۆیه‌وه‌ (27)كه‌س كوژران .

( عوبەیدى ) ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ تیمی ئەندازیارى پوچەڵکردنەوەى بۆمب و تەقینەوەکان وەک پێویست کاریان بۆ پوچەڵکردنەوەى ئەو بۆمبانە لەو ناوچەیەدا نەکردووە.

 ن.ش