بەڕێوبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر ئاگادارییەک بۆ خانه‌واده‌ی زیندانیكراوان بڵاوده‌كاته‌وه‌

چوار شەممە, 13 حوزەیران 2018 13:53

 


ئەمڕۆ چوارشەممە 13/6/2018، بەڕێوبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر لە ئاگادارییەکی لە بارەی سەردانی سزادراوان لە ڕۆژانی جەژن بۆ کەسوکاری سزادراوان بڵاو کردەوە.


بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر، لە ڕاگەیاندراوەکەیدا، سەرجەم کەسوکاری سزادراوان ئاگادار دەکاتەوە، کەوا ڕۆژانی سەردانیکردن لە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:


1/ ڕۆژی دووەمی جەژن تایبەتە بە سەردانی ئافرەتان.
2/ ڕۆژی سێیەمی جەژن تایبەتە بە سەردانی پیاوان.
3/سەرادنی تەنها بۆ خزمی پلە یەک و پلە دووە بۆ مەبەستی خزمەتی چاکسازی و سزادراوان و نەهێشتنی بارگرانی و کار ئاسانی بۆ خانەوادەیان بۆیە کەسی سەردانی پێویستە پێناسەیەکی کەسی پێبێت کە جۆری خزمایەتی لەگەڵ سزادراو دیاری بکات.


f.q