لە هەولێر زیاتر لە 750 ماتۆرسکیل دەستی بەسەردا گیرا

چوار شەممە, 13 حوزەیران 2018 14:34

گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، ئاماژە بەوە دەدات، کە ئه‌مرۆ ژماره‌ی ماتۆرسكیله‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كان 750ی تیپه‌ر كرد.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 13\6\2018، فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە ده‌ستخۆشی له‌سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌كه‌ن، كه‌ به‌م مانگی ره‌مه‌زانه‌ سه‌ره‌رای ئه‌ركی رۆژانه‌یان له‌ریكخستنی هاتوچۆدا، له‌ناوشار له‌هه‌لمه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ماتۆرسكیله‌ نایاساییه‌كانیش به‌رده‌وامن كه‌تاكو ئه‌مڕۆ ژماره‌یان گه‌یشتووەته‌ سه‌روی 750 دانه.

 

گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، داوا لە هاووڵاتییان کرد، کە ‌خۆیان له‌كڕین و لێخوڕینی هه‌ر ماتۆرسكیلیك كه‌ نایاسایی بێت، بە دوور بگرن.

ئاشکراشی کرد، کە هەر ماتۆرسکیلەک، مەنەفێستی نەبێت، بۆ مۆڵەت لێبخورێت، یاخود بە‌‌بێ به‌كارهینانی پیداویستییه‌كانی لێخورینی سه‌لامه‌تیش لێی نه‌خورن، ئه‌گه‌رنا ده‌ست به‌سه‌ر ماتۆرسكیله‌كانیان داده‌گیرێت.


f.q