بەغدا له‌ باره‌ی مووچه‌وه‌ پەیامێك دەداتە فەرمانبەرانی‌ هەرێم

پێنج شەممە, 14 حوزەیران 2018 10:05

وتەبێژی حكومەتی‌ عێراق لەسەر ناردنی موچەی‌ فەرمانبەرانی‌ هەرێمی‌ كوردستان پەیامێك بڵاودەكاتەوەو ڕایدەگەیەنێت، ” موچەی فەرمانبەرانی‌ هەرێم پەیوەستە بەحكومەتی‌ داهاتوی عێراقەوەو لە ئێستاشدا كابینەكەی حەیدەر عەبادی پابەندی رێكەوتنەكەیە.”

سەعد حەدیسی وتەبێژی‌ نوسینگەی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق ڕایگەیاندوە، “حكومەتی‌ ئێستای‌ عێراق كە لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی‌ دەكرێت بەردەوامە لەناردنی‌ موچەی‌ فەرمانبەرانی هەرێم و بەشێوەیەكی‌ ڕێكخراو پارە بۆ حكومەتی‌ هەرێم ڕەوانەدەكات”.

وتیشی:”پرۆسەی‌ ناردنی‌ پارەی‌ تایبەت بەموچەی‌ فەرمانبەرانی هەرێم لەئەنجامی‌ ئەو ڕێكەوتنە بوە كە لەگەڵ حكومەتی هەرێمدا ئەنجامدراوەو ناردنی‌ موچەش بۆ داهاتوو پەیوەندیی بەحكومەتی‌ نوێی عێراقەوە هەیە”.

حەدیسی‌ ئاماژەی‌ بەوەشكردوە “هیچ زانیاریەكم نییە دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ ویلایەتی‌ عەبادی, ڕەوانەكردنی‌ موچەی فەرمانەبرانی‌ هەرێم ڕابگیرێت”.