سلێمانی... بەرزبونەوەی نرخی بەنزین، نرخی كرێی تەكسی و پاس بەرزدەكاتەوە

پێنج شەممە, 14 حوزەیران 2018 11:26

 

لەگەڵ ئەوەی لە هەرێمی كوردستان هیچ پێوەرێك نیە بۆ دیاریكردنی نرخی بەنزین و تادێت نرخەكە ڕو لە هەڵكسان دەكات، لەئێستاشدا لە سلێمانی بەو هۆیەوە نرخی كرێی تەكسی و پاس لەسەر هاوڵاتیان ڕوو لە بەرزبونەوە دەكات.



لەو بارەیەوە، سدیق محەمەد بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی‌ پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند: بەهۆی گرانبونی نرخی بەنزینەوە، ڕاستەوخۆ نرخی تەكسی ناوشار لەسەر هاوڵاتیان لەلایەن شۆفێرانەوە زیاد كراوە.

 

سدیق محەمەد كە بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند، ووتیشی: لەكاتێكدا ناتوانین بەنزین بەنرخێكی جێگیر بۆ شۆفێران دابین بكەین، ناتوانین نرخی تەكسی و پاسی ناوشار دیاری بكەین.

 

بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی‌ پارێزگای سلێمانی، باسی لەوەشكرد:" گرانبونی نرخی بەنزین زیادكردی نرخی تەكسی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ئەمەش كێشەی سەرەكیمانە، چونكە حكومەت ئامادەنییە بەنزین بۆ شۆفێران دابین بكات".

 

 

 

 

س ب