هۆكارە بۆچەندین نەخۆشی، سەبارەت بەئاوی دەبە هۆشداری توند دەدرێت

پێنج شەممە, 14 حوزەیران 2018 12:40

 

قائیمقامی سلێمانی دەربارەی ئاوی ناو دەبە پلاستیكەكان هۆشیاری بە شوێنەكان دەدات و نوێنەری تەندروستی لیژنە هاوبەشەكان مەترسیەكانی بەركەوتنی دەبەكان بە تیشكی خۆر ئاشكرا دەكات.

 

 

ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، رایگەیاند:" بۆ خاوێنكردنەوەی ئاوی ناودەبە پلاستیكەكان،‌ بە ماددەی ئۆزۆن(O3)یە و رێگە نادرێت كلۆر بۆ خاوێنكردنەوەكە بەكاربهێنرێت بۆیە پێویستە بەوریاییەكی زۆرەوە مامەڵە لەگەڵی‌ بكرێت و ئاوەكە بەدوربێت لە تیشكی خۆر و پلەی ساردكردن تاڕادەی بەستن".

 

 

هەروەها ووتیشی:" لەكاتی بەركەوتنی ئۆزۆنەكە بەتیشكی خۆر، ماددەكە شی دەبێتەوە بۆ (O2) لەگەڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (O2) ‌ بەبێ كێشە لەگەڵ ئاو تێكەڵ دەبێت، بەڵام مانەوەی یەك ئۆكسجین و بەركەوتنی بە تیشكی خۆر، لەش توشی نەمانی بەرگری دەكات".

 

 

ئاماژەی بەوەش كرد: بەرز بونەوەی پلەی گەرمی بۆ 25 ‌ پلە بەشێكی پلاستیكەكە لەگەڵ ئاوەكە كارلێك دەكات دەبێتە هۆكاری سەرەكی بۆ توش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و تێكچوونی هۆرمۆنەكان بەتایبەت لە خانماندا.

 

 

ئەوەشی خستەڕوو: گەشەكردنی قەوزە یەكێكی ترە لە زیانەكانی دەبەی ئاو لەكاتی بەركەوتنی تیشكی خۆر‌ هۆركارە بۆ توش بوون بەنەخۆشی.

 

 

 

 

 

س ب