لەبۆردومانی فرۆكە جەنگیەكانی ئەمریكادا 34چەكداری حەشدی شەعبی دەكوژرێن وبرینداردەبن

دوو شەممە, 18 حوزەیران 2018 12:34


حەشدی شەعبی رایدەگەیەنێت بەهۆی بۆرمانی فرۆكە جەنگیەكانی ئەمریكاوە لە سەرسنوری نێوان سوریا- عێراق دوولیوایان كراونەتە ئامانج و بەو هۆیەشەوە 34چەكداریان بونەتە قوربانی.


لەبەیاننامەیەكدا حەشدی شەعبی بڵاویكردوەتەوە " كاتژمێر 11ی شەوی یەك شەممە 17ی حوزەیران فرۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا بۆردومانی دووبنكەی لیواكانی 45 و 46ی هێزەكانیان لەسەرسنوری عێراق –سوریا كردوە "


حەشدی شەعبی راشیگەیاندوە" لەئەنجامی ئەو بۆردومانەدا 22چەكداری هێزەكانیان كوژراون و 12ی تریان برینداربون و داواش لە هێزەكانی ئەمریكا دەكەین لەوباریەوە روونكردنەوە بدەن چونكە ئەمە بۆچەندین جارە ئەم كارانە بەرامەبەرمان دووبارە دەكرێتەوە"


أ.س