هەشت ئەندامی خێزانێك بوونە قوربانی رووداوێكی هاتوچۆ

سێ شەممە, 19 حوزەیران 2018 05:55

 

 

شەوی رابردوو بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگەی گشتی سلێمانی – كەركوك چەند كەسێكی یەك خێزان بوونە قوربانی.

هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاویكردۆتەوە، شەوی رابردوو لەسەر ڕێگەی گشتی سلێمانی – كەركوك و نزیك بانی مەقان ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاوەو لەئەنجامیشدا هەشت ئەندامی یەك خێزان بوونەتە قوربانی.

بەپێی زانیارییەكان لەئەنجامی ئەو رووداوەدا دوو كەس گیانیان لەدەستداوەو شەشی دیكەش برینداربوونەو دواتریش بەپەلە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ.

 

 

ئـ . كـ